تیپێكی هونه‌ری هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتی هیندستان ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له "شری پراشانت پیسێ"، باڵیۆزی هیندستان له به‌غدا و "سوبهاش کەین"، كونسوڵی گشتیی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیداری نێوانیاندا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان جه‌ختی له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی كولتووری نێوان گه‌لانی كوردستان و هیندستان كرد و به گرنگی زانی هیندستان له رووی هونه‌رییه‌وه به تایبه‌تی سینه‌ما هاوكاری سینه‌ماكارانی كورد بكات.
له به‌رامبه‌ردا، باڵیۆزی هیندستان له عێراق، وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕینی به دیداره‌كه، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له كوردستان سه‌رنجی ڕاكێشاوه، نزیكی و ئاشنایه‌تی كولتوورییه و به جۆرێك، كولتووری دێرینی كورد نزیكه له كولتووری خه‌ڵكی هیندستانه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: هیندستان به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندی كولتووری نێوان گه‌لان ده‌ڕوانێت و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وێڕای ناسینی كولتوور و فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی كوردستان له نزیكه‌وه، بانگهێشتكردنی تیپێكی هونه‌ری هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كولتووری گه‌لان له هیندستان بكات.
له باره‌ی په‌یوه‌ندیی هونه‌ری هه‌ردوولاوه، باڵیۆزی هیندستان ئاماده‌یی سینه‌مای نێوده‌وڵه‌تی بۆڵیۆدی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سینه‌ماكارانی كورد درووست بكات و ده‌رگای راهێنان بۆ سینه‌ماكارانی كورد بكاته‌وه به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی سینه‌ماكارانی هیندستان بۆ سینه‌ماكارانی كورد.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا دیاری تایبه‌تیان به‌خشییه یه‌كدی وه‌ك هێمایه‌ك بۆ دۆستایه‌تی و بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌شه‌سه‌ندوو له نێوان هه‌رێمی كوردستان و هیندستاندا.