"مێسی هێشتا مه‌ترسیدارترین یاریزانی ئه‌ورووپایه"
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئێرلینگ هالاندی له نازناوی "مه‌ترسیدارترین یاریزانی ئه‌ورووپا"ـی بێبه‌ش كرد.
ئێرلینگ هالاند هێرشبه‌ری نه‌رویجی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ئاستێكی به‌رز ئه‌م وه‌رزه ده‌ركه‌وتووه و له كۆی 11 یاری 17 گۆڵ و 3 ئاسیستی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان تۆمار كردووه.
تۆڕی هه‌واڵی OPTA تایبه‌ت به ئاماره وه‌رزشییه‌كان له نوێترین بڵاوكراوه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له‌م وه‌رزه لیۆنێل مێسی مه‌ترسیدارترین یاریزانی ئه‌ورووپایه و ته‌نانه‌ت ئێرلینگ هالاندی تێپه‌ڕاندووه.
سه‌رچاوه‌كه بۆ ده‌ستنیشانكردنی مێسی وه‌كو مه‌ترسیدارترین یاریزانی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند هۆكارێك بووه، كه تێیدا مێسی كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی پاریس هه‌بووه له ڕووی گۆڵ، ئاسیست و بڕینی یاریزانان.
هه‌رچه‌نده مێسی له‌م وه‌رزه 7 گۆڵ و 8 ئاسیستی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كردووه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی خاڵی زیاتری وه‌رگرتووه و باڵاده‌ستی به‌سه‌ر هالاندا سه‌پاندووه.
سه‌رچاوه‌كه لێدوانێكی پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ری مان سیتی وه‌كو نموونه هێناوه‌ته‌وه كه تێیدا له دوایین لێدوانی‌دا له باره‌ی مێسی و هالاند ده‌ڵێت: هالاند بۆ ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات و گۆڵی زیاتر تۆمار بكات پێویستی به پاڵپشتی هاوڕێیه‌كانیه‌تی، به‌ڵام مێسی جیاوازی دروست ده‌كات و به ته‌نیا ئه‌و كاره ده‌كات.