به فه‌رمی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی تیروپشكی خولی نایابی عێراق دیاریكرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر 19 یانه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له وه‌رزی 2022 ـ 2023ـی خولی نایابی عێراق بكه‌ن و واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی تیروپشكی خوله‌كه‌شیان ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 4 ئۆكتۆبه‌ری 2022، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له باره‌گای فیدراسیۆنه‌كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ر بنه‌مای یاسایه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا و ڕێسایه‌كانی فیفا بڕیاریاندا 19 یانه به‌شداریی له وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق بكه‌ن له نێویاندا بۆ یه‌كه‌مجار چوار یانه‌ی كوردی هه‌ولێر، نه‌ورۆز، دهۆك و زاخۆ به‌شداریی له خوله‌كه ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی یانه‌ی دیوانیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو مانه‌وه‌ی له خولی نایابی عێراق مسۆگه‌ر كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی كه‌موكورتی له یاریگه و پێوه‌ره‌كانی دیكه نه‌یتوانی مافی به‌شداریكردن له خولی ئه‌م وه‌رزه به‌ده‌ستبهێنێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته 6ـی ئه‌م مانگه تیروپشكی وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق به به‌شداریی 16 یانه ڕابكێشن، چوار رۆژ دوای تیروپشكه‌كه راسته‌وخۆ له رێكه‌وتی 9ـی ئه‌م مانگه یه‌كه‌مین گه‌ڕی وه‌رزی نوێی خوله‌كه ده‌ستپێده‌كات.