هاكان فیدان له هه‌ولێر سه‌ردانی به‌ره‌ی توركمانی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هاكان فیدان، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا له شاری هه‌ولێر سه‌ردانی باره‌گه‌ی به‌ره‌ی توركمانی كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (4ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا ئه‌و حزبه كۆبووه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن توران، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسببووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، له باره‌گای هه‌ولێری حزبه‌كه‌یان به ئاماده‌بوونی سه‌ركرده و به‌رپرسانی باڵای به‌ره‌ی توركمانی، پێشوازییان له هاكان فیدان، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا كردووه.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانیدا، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه و هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری بۆ لای ئه‌و حزبه رووننه‌كراوه‌ته‌وه.