ئه‌وروپا به‌دوای وزه‌ی جێگره‌وه له بری به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی رووسی ده‌گه‌ڕێت
K24 – هه‌ولێر:
وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، گه‌یشتنه رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به ئاماده‌كردنی پێشنیازێك بۆ وازهێنانی یه‌كجاری له به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی وزه كه له رووسیاوه هاورده‌ی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (4ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، وه‌زیرانی دارایی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له لۆكسمبۆرگ، گه‌یشتنه ئاماده‌كردنی پێشنیازێك بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپی سه‌باره‌ت به بڕیاردان بۆ به‌كارهێنانی جێگره‌وه بۆ ئه‌و وزه‌یه‌ی له رووسیاوه ده‌گاته وڵاتانی ئه‌وروپی.
ئه‌و رێككه‌وتنه له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه ئه‌وروپییه دێت كه كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا له مانگی ئایار/مایۆی رابردوو پێشكه‌شی كرد به سه‌رمایه‌ی 300 ملیار یۆرۆ، كه ده‌كرێت به كورتكردنه‌وه‌ی قۆناغی گواستنه‌وه بۆ گه‌یشتن به به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاربۆن.
ئه‌م پێشنیازه ئه‌وروپییه دوای ئه‌وه دێت، به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیاوه سزای ئابووری به‌سه‌ر رووسیا سه‌پێندراوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و سنوورداركردنی هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی له‌لایه‌ن رووسیاوه.
به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هه‌نگاونان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی وزه، سه‌قامگیری ئه‌وروپا مسۆگه‌رده‌كات.
هه‌رچه‌نده ئه‌م پێشنیازه له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی دارایی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌سه‌ندكراوه، به‌ڵام له په‌رله‌مانی ئه‌وروپی گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له خاڵی دابینكردنی بودجه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه كه ده‌گاته 20 ملیار یۆرۆ.
به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشنیازه، وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا جگه‌له ئه‌ڵمانیا، داوا ده‌كه‌ن بڕی 75%ی كۆی گشتی له پاره‌ی پشتیوانیكردن له سندوقی نوێخوازی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا ته‌رخانكراوه، به‌كاربهێندرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره بۆ به‌ركارهێنانی وزه‌ی جێگره‌وه كه دۆستی ژینگه بێت، به‌ڵام ئه‌ڵمانیا داوایكردووه، بۆ به‌ره‌وپێشبرنی كه‌رتی پیشه‌سازی ئه‌و پاره‌یه به‌كاربهێندرێت.