وه‌زیری رۆشنبیری: کاروچالاکی ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئا‌ڤێستا لە تورکیا و باکووری کوردستان هه‌نگاوێكی مه‌زنە

K24 – هەولێر
وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کاروچالاکی ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئا‌ڤێستا لە تورکیا و باکووری کوردستان هه‌نگاوێكی مه‌زنە، بۆ به‌یه‌كه‌وه گرێدانی رۆشنبیری نیشتمانیی.
وەزارەتی رۆشنبیری بڵاویکردەوە، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له عه‌بدوڵڵا كه‌سكین، سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئا‌ڤێستا بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه له ئیستانبووڵ كرد. له دیدارێكدا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، كار و چالاكی رۆشنبیری ناوه‌نده‌كه‌ی له توركیا به گشتیی و ئیستانبووڵ و باكووری كوردستان به تایبه‌تیی به هه‌نگاوێكی مه‌زن بۆ به‌یه‌كه‌وه گرێدانی رۆشنبیری نیشتمانیی له‌قه‌ڵه‌مدا.
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، جه‌ختیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له پێناو بره‌ودانی زیاتر به فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری كوردیی و پێگه‌یاندنی لاوان، پشتگیری هه‌ر هه‌وڵێكی دڵسۆزانی كایه‌ی هونه‌ر و رۆشنبیری و پێشخستنی توانای لاوانی كورد ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا، عه‌بدوڵڵا كه‌سكین، سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئا‌ڤێستا بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه له ئیستانبووڵ، رایگه‌یاند، ناوه‌نده‌كه‌یان له ماوه‌ی كاركردنیدا، به‌شێكی به‌رچاو له به‌رهه‌می رۆشنبیرانی هه‌رێمی كوردستانی به زمانی كوردیی/ كرمانجی و توركی، چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیشه له هه‌وڵه‌كانی بۆ دروستكردنی ئاڵوگۆڕی رۆشنبیری و هزری نێوان رۆشنبیرانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا به گشتیی و باكووری كوردستان به تایبه‌تی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئا‌ڤێستا پێڕستی ئه‌و كتێبه كوردییانه‌ی كراونه‌ته كرمانجی و توركی و له ئیستانبووڵ چاپ و بڵاوكراونه‌ته‌وه پێشكه‌ش به وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان كرد.
