به فهرمی بارسێلۆنا سکاڵا لەسەر ناوبژیوانان تۆمار دهكات

بارسێلۆنا بە فەرمی بڕیاریدا سکاڵا لەسەر ناوبژیوانی یارییەکەیان له چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەرمیلان تۆمار بکات.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بارسێلۆنا لە بڕیارەکانی ناوبژیوانی سلۆڤینی، سلاڤکۆ فۆچینچ توڕەیە و بڕیاریداوە لە فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو ناوبژیوانە تۆمار بکات.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە بارسێلۆنا پێیوایە گۆڵێکیان بەهۆی ڤارەوە لێ رەتکراوەتەوە کە پێدری تۆماری کرد، بەڵام بە هەمان هۆکار کە تۆپ بەر دەستی یاریزانێکی ئینتەرمیلان کەوتووە لێدانی سزایان بۆ هەژمار نەکراوە.
بارسا پێیوایە لەم یارییە زوڵمی لێکراوە چونکە بە ئاشکرا دەرکەوتووە کە تۆپ بەر دەستی دینزل دۆمفریسی یاریزانی ئینتهر میلان کەوتووە.
بارسێلۆنا ئهم وهرزه له چامپیۆنزلیگ 3 یاریی كردووه و 2 یاریی بهرامبهر یانهكانی بایرن میونشن و ئینتهر میلان دۆڕاندووه و تهنیا یهك یاریی بردووهتهوه.