چاڤی یاریزانێكی دیكه‌ی له‌ده‌ست دا
فرانک کیسێ ناوەڕاستکاری كۆتدیڤواری یانەی بارسێلۆنا تووشی پێکان بوو پێشبینی ده‌كرێت بۆ یاریی كلاسیكۆ داببڕێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 5 ئۆكتۆبه‌ری 2022، ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە، فرانک کیسێ ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا لە ماسولکەکانی رانی راستی تووشی پێکان بووە، بەم هۆیەوە ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت.
خاڤی میگێل رۆژنامەنوسی ئیسپانی لە رۆژنامەی ئاس بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە کۆتدیڤوارییەکە نزیکەی 7 تاوەکو 10 رۆژ لە یاریگاکان دادەبڕێت، بەم شێوەیە بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی لە لالیگا بەرامبەر سێلتاڤیگۆ ناکات، ئه‌گه‌ری هه‌یه له یارییه‌كه‌ی رۆژی 16ـی ئه‌م مانگه له كلاسیكۆ بێبه‌ش بێت.
بارسێلۆنا پێشتر شەش یاریزانی بەهۆی پێکان لەدەستداوە، فرانک کیسێش دەبێتە حەوتەم قوربانی ئەو یانەیە.