ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له مزگه‌وتێكی كابول رووی دا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان بڵاویكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نێو مزگه‌وتێكی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان روویدا.
به گوێره‌ی زانییارییه‌كانی عه‌بدولنافیع تاگوور گوته‌بێژی پۆلیسی ئه‌فغانستان، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 5ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو مزگه‌وتێكی كابول روویداوه، كه نزیكه له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان.
تاگوور راشیگه‌یاند، ئه‌و ناوچه‌یه له ژێر چاودێری چڕدایه، له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌كه، نوێژخوێن و كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان له مزگه‌وته‌كه دابوون.
ئاماژه‌ی به ژماره‌ی قوربانییان نه‌كرد و هه‌روه‌ها شێواز و جۆری ته‌قینه‌وه‌كه‌شی روون نه‌كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كابوله، له‌ژێر چاودێری و پاسه‌وانێتی چڕدایه، ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌و ناوچه‌یه‌دا له‌نێو مزگه‌وتێكدا روویدا.