ئۆپێك پله‌س رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مده‌كاته‌وه و كۆشكی سپیش دژی بریاره‌كه‌یان ده‌وه‌ستێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك پله‌س رێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به رێژه‌ی دوو ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (5ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، وڵاتانانی ئه‌ندام له ئۆپێك پله‌س رایانگه‌یاند، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به رێژه‌ی دوو ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا بۆ مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری داهاتوو.
ئه‌مه‌ش به گه‌وره‌ترین رێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت داده‌نرێت له‌وه‌تی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له جیهان سه‌ریهه‌ڵدا له ساڵی 2020.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نیگه‌رانی خۆی له بڕیاره‌كه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك پله‌س ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌گه‌ڵ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له قۆرخكردنی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا له‌لایه‌ن ئۆپێك پله‌سه‌وه.
كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و بڕیاره‌ی ئۆپێك پله‌سی له به‌رژه‌وه‌ندی رووسیا وه‌سفكردووه.
به‌هۆی سه‌پاندنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر رووسیا به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیاوه، كه‌بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و سنوورداركردنی هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی له‌لایه‌ن رووسیاوه.
وڵاتانی ئه‌وروپاش داوای زیادكردنی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و دابه‌زینی نرخه‌كه‌یان كردووه، لهكاتكێدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه چاوه‌ڕوانی زستانێكی سه‌خت ده‌كه‌ن به‌هۆی كه‌می سووته‌مه‌نی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی بۆ به‌رزترین ئاست له بازاڕه‌كاندا.
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، له مانگی تهمموز/یۆلیۆی رابردووه‌وه، وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك پله‌س، به‌شێوه‌ی پله‌به‌ندی گۆڕانكاری له رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌كه‌ن به ئامانجی جێگیركردنی نرخه‌كه‌ی.
له سه‌ره‌تای مانگی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری رابردوو، وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك پله‌س، بڕیاریاندا به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به رێژه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022.
هه‌رچه‌نده، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سعوودیە له مانگی تهمموز/یۆلیۆی رابردوو، داوای زیادكردنی رێژه‌ی بەرهەمهێنانی نەوتی كرد بۆ جێگیركردنی نرخه‌كه‌ی له بازاڕه‌كانی جیهاندا.