شارباژێڕ.. توركیا ده‌وروبه‌ری گوندی شێخەڵمارێنی به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردوومان كرد

فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان
فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان

K24 – سلێمانی:

فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری گوندی شێخەڵمارێنی له‌ شارباژێڕ بۆردوومانكرد.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌ سلێمانی، فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له‌ نزیك گوندی شێخەڵمارێنییان كردووه‌ته‌ ئامانج.

تا ئێستاش هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی له‌باره‌ی زیانه‌كان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، دوێنێ سێشەممە (4ی تشرینی یەکەم/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، کاتژمێر 14:35، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ناحیەی زەلانی سەر بە قەزای شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج، بەهۆیەوە دوو چەکداری پەکەکە کوژراون و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.