راهێنه‌رێكی به‌رازیل سزا درا به زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك
ڕاهێنەرێكی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی جمناستیكی بەرازیل سزای زیاتر لە سەدەیەک زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی میدیا نێوخۆییه‌كانی به‌رازیل، ڕاهێنەرێکی پێشووی تیپی جمناستیكی بەڕازیل سزای زیاتر لە سەدەیەک زیندانی بەسەردا سەپێنراوە بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر چوار وەرزشکاری کچ کە یه‌كێكیان ته‌مه‌نی خوار 15 ساڵان بووه.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له شاری ساوبێرناردۆ له نزیك ساوپاوڵۆ دانیشتنی دادگا بۆ كه‌یسی ده‌ستدرێژی سێكسی ئه‌و راهێنه‌ره به‌ڕێوه‌چوو كه تێیدا دادگا سزای 109 ساڵ و هەشت مانگ زیندانی بەسەر فێرناندۆ دی کارڤالۆ لوپێز دا سەپاند.
ماڵپەڕی گڵۆبۆ ئێسپۆرتی به‌رازیلی نووسراوی سزادانه‌كه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه دادگا به نهێنی لای خۆی پاراستبووی.
بەپێی هەواڵی گلۆبۆ ئیسپۆرت، فێرناندۆ دی کارڤالۆ بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر چوار وەرزشکاری ئافره‌ت سزا دراوە، له نێویاندا كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵانه‌ی تێدا بووه.
فێرناندۆ هێشتا ده‌رفه‌تی تانه‌دانی لە بڕیارەکە له‌به‌رده‌مه، بۆ ئه‌وه‌ی بێتاوانی خۆی بسه‌لمێنێت، بۆیه هه‌موو رێگه‌یه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له زیندانی هه‌تاهه‌تایی رزگاری بێت.
ئەو راهێنەرە پێشتر بۆ ماوەی 20 ساڵ سەرپەرشتی یاریزانانی جمناستیكی گەنجی کردووە، لە ساڵی 2016 لە ستافی هەڵبژاردەی جمناستیكی بەرازیل دوورخرایه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی ده‌ستدریژی سێكسی خرایه پاڵ، ئەمەش مانگێک پێش یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ڕیۆ دی جانیێرۆ روویدا، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن دایك و باوكی یاریزانه لاوه‌كانه‌وه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرا.
دواتر لە مانگی نیسانی 2019 بۆ هەتاهەتایە هه‌موو جۆره چالاكییه‌كی جمناستیكی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كرا.
فێرناندۆ له‌به‌رده‌م چه‌ندان تۆمه‌تی دیكه‌دایه كه تا ئێستا نه‌یتوانیوه ئه‌ستۆپاكی خۆی له‌و تۆمه‌تانه رزگار بكات كه چوار ساڵ لەمەوبەر نزیکەی 40 وەرزشوانی جمناستیك لە کەناڵی "گلۆبۆ"ـی به‌رازیلی ئاشكرایان كرد كه ئه‌و راهێنه‌ره فشاری بۆ ده‌ستدرێژی سێكسی له‌سه‌ر دروستكردوون و ئازاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی داون به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆیان راده‌ستی نه‌كردووه.
دادگا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسه و رێوشوێنه یاساییه‌كان پشتی به لێدوان و قسه‌ی چه‌ندان شایه‌تحاڵ به‌ستووه كه ئاگاداری ئه‌و رووداوانه بوون كه له نێوان ساڵانی 1999 تا 2016 روویداوه.