وه‌زیری خوێندنی باڵا: دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی زانكۆلاین بڵاوده‌كرێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه كه له رێگه‌ی زانكۆلاینه‌وه داوای وه‌رگرتیان له زانكۆ حكومییه‌كان پێشكه‌شكردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (5ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌میانی كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، د. ئارام محه‌ممه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی، كه ئێستا به سه‌ردانێك له وڵاتی ئه‌مه‌ریكایه رایگه‌یاند، دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجامی زانكۆلاین بڵاوده‌كرێته‌وه.
د. ئارام محه‌ممه‌د قادر، جه‌ختی له‌سه‌ر سیاسه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ریفۆڕمی خوێندن له ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌م سه‌ردانه‌شیان بۆ ئه‌مه‌ریكا بۆ ره‌خساندنی هه‌لی زیاتره بۆ توێژه‌رانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی ئاستبه‌رز له‌رێگه‌ی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده زانستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
سه‌باره‌ت به ئاستی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌رچه‌نده هێشتا چاوه‌ڕوانی زیاتریان له به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانكۆكان هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئاستی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له ریزیهنده جیهانییه‌كاندا، به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆرباشیان له‌چاو ساڵاننی پێشتر تۆماركردووه.