پوتن پله‌ی جه‌نه‌راڵی به‌خشییه سه‌رۆكی چیچان

K24 – هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیای ئیتیحادی پله‌ی جه‌نه‌راڵی به‌خشییه ره‌مه‌زان قادیرۆڤ، سه‌رۆكی كۆماری چیچانستان، كه به‌شێكه له رووسیا.
سه‌رۆكی چیچانستان، ئێستا ته‌مه‌نی 46 ساڵه، دیارترین ئه‌و دۆستانه‌ی پوتنه، كه له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئۆكرانیاوه پشتیوانی سوپای رووسیا ده‌كات و به راشكاوی وتویه‌تی: شانازییه‌كی گه‌وره‌یه وه‌ك سه‌ربازی پوتن به‌شداری شه‌ڕی ئۆكرانیا بكات.
پوتن، ئه‌مڕۆ خۆی په‌یوه‌ندی به قادیرۆڤه‌وه كردووه و هه‌واڵی پله به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ی پێ داوه.
جه‌نه‌راڵ، ئاستی سێیه‌مه له به‌رزترین پله سه‌ربازییه‌كانی سوپای رووسیا.
به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی قادیرۆڤ، له كاتێكدایه، سوپای ئۆكرانیا ده‌ڵێت: له زۆر ناوچه‌دا توانیومانه پاشه‌كشێ به سوپای رووسیا بكه‌ین.
هێزه‌كه‌ی قادیرۆڤ له ئۆكرانیادا، به به‌كارهێنانی تاكتیكی توند‌وتیژتر له سوپای رووسیا ناوبانگیان ده‌ركردووه.
سه‌رۆكی چیچانستان، سێ كوڕی چوارده و پازده و شازده ساڵی هه‌یه و هه‌ر سێكی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه‌ته به‌ره‌كانی شه‌ڕ.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس