پوتن مه‌رسوومی خاوه‌ندارێتی زاپۆریژیای واژوو كرد
K24 – هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، ئه‌مڕۆ مه‌رسوومێكی سه‌رۆكایه‌تی واژوو كرد و به گوێره‌ی مه‌رسوومه‌كه، وێستگه‌ی ناووكی زاپۆریژیا موڵكی رووسیایه.
سوپای رووسیا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه وێستگه‌ی ناووكی زاپۆریژیای كۆنترۆڵكردووه، كه گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی ناووكی ئه‌وروپایه.
به‌ر له ناساندنی وێستگه‌كه وه‌ك موڵكی رووسیا، رافایل گرووسی، سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی رایگه‌یاندبوو، به رێگه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته كیێڤ و له‌وێ باس له درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی پارێزراو به ده‌وروبه‌ری وێستگه‌كه بكات. هه‌روه‌ها بڕیاری وابوو، سه‌ردانی مۆسكۆش بكات.
به گوێره‌ی مه‌رسوومه‌كه‌ی پوتن، ئه‌و وێستگه‌یه موڵكی رووسیای ئیتیحادییه و ده‌به‌سترێته‌وه به وێستگه ناووكییه‌كانی دیكه‌ی رووسیاوه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس