سنووری شاره‌دێی ناڵپارێز بۆردومان كرا
K24 – سلێمانی:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، گوندی بادانه‌ی له سنووری شاره‌دێی ناڵپارێز بۆردومان كرا.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی ناڵپارێز به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هیچ بنكه و باره‌گایه‌كی په‌كه‌كه له سنووره‌كه‌ماندا نییه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له ئاسمانی ناوچه‌كه‌ماندا ده‌سووڕێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری گوندی شێخەڵمارێنی له شارباژێڕ بۆردوومانكرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له نزیك گوندی شێخەڵمارێنییان كردووه‌ته ئامانج.
پێشتریش دژەتیرۆری کوردستان بڵاویكردبووه‌وه، دوێنێ سێشەممە (4ی تشرینی یەکەم/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، کاتژمێر 14:35، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ناحیەی زەلانی سەر بە قەزای شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج، بەهۆیەوە دوو چەکداری پەکەکە کوژراون و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.