ڤۆندێرلاین: ده‌بێت ئه‌وروپا خۆی له‌ژێر ركێفی وزه‌ی رووسیا ده‌ربازبكات
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا قورساییەکی زۆری لەسەر ئابووری ئەوروپا دروستکردووە و بووەتە هۆی بەرزبوونی نرخی وزە.
ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دەبێت وڵاتانی ئەوروپا یەک هەڵوێست بن بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان لە ژێر رکێفی سووتەمەنی رووسیا دەربازبکەن.
گوتیشی: "جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، دۆخی ئابووری سەختکردووە و بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان و بازاڕی یەکگرتووی ئەوروپا دروستکردووە".
ده‌شڵێت: "ئه‌م جه‌نگه نرخی پسوولەی وزە و کارەبای بەرزکردووە و توانای کڕینی لەلای کڕیاران کەمکردووە، ئەمەش وایکردووە ئەوروپا لە کێبڕکێ بازرگانییەکانی بازاڕی نێوده‌وڵەتیدا دوا بکەوێت، چارەسەریشمان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی وەرزی زستان بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنین".
ڤۆندێرلاین جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه دەبێت لە بازاڕەکانی جیهان هاوهەڵوێست بین و خۆمان لە سووتەمەنی رووسیا رزگاربکەین."