زیلینسكی: ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی هه‌رێمی خیرسۆن له ده‌ستی رووسیا ئازادكران
K24 – هه‌ولێر:
سوپای ئۆكرانیا ئۆپراسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن رووسیاوه ده‌ستپێكردووه و سه‌رۆكی ئۆكرانیاش ئازادكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی له هه‌رێمی خیرسۆن راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (5ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ده‌ركردنی سوپای رووسیا له ته‌واوی ئۆكرانیا ته‌نها په‌یوه‌سته به‌كاته‌وه و به‌ڵێنی ئازادكردنی سه‌رجه‌م ناوچه داگیركراوه‌كانیدا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سێرگی گایدای، حاكمی هه‌رێمی لوهانسك له ئیداره‌ی كیێڤ، ئاشكرایكرد، هه‌شت ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناو سنووری ئیداری هه‌رێمی لوهانسك كه رووسیا بڕیاریدا بلكێندرێت به وڵاته‌كه‌یه‌وه، له‌لایه‌ن سووپای ئۆكرانیاوه ئازادكراوه.
دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئۆكرانیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له هه‌رێمه‌كانی لوهانسک و خیرسۆن راگه‌یاند، سوپای رووسیا به‌چڕی ده‌ستی به بۆردومانكردنی ئه‌و ناوچانه كردووه‌ته‌وه و مۆسكۆش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی له‌م دواییه‌دا كه‌وتووه‌ته‌وه ده‌ست سوپای ئۆكرانیا، كۆنترۆڵی ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (5ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، مه‌رسوومی به‌ستنه‌وه‌ی وێستگه‌ی ناووكی زاپۆریژیای به وێستگه ناووكییه‌كانی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی واژووكرد.
له‌كاتێكدا رۆژی هه‌ینی (30ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له مه‌ڕاسیمێكدا، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، واژووی له‌سه‌ر لكاندنی هه‌رێمه‌كانی خیرسۆن، زاپۆریژیا، لوهانسک و دۆنێتسک به وڵاته‌كه‌ی كرد، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی پێشتر ریفراندومیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامدابوو