دایک و کوڕێک لە هەریر کوژران

.
.

K24 - هەولێر:

لە ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دایک و کوڕێک کوژران و دوو هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ـی تشرینی یەکەمی 2022، سەرچاوەیەک لە ناحیەی هەریر کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە کوردستان24ـی راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە لەنێوان دوو بنەماڵەی ناحیەی هەریر شەڕە تەقە دروستبوو، بەوهۆیەوە دایک و کوڕێك کوژران و دوو هاووڵاتیی دیکە برینداربوون.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنییەکان هاتوونەتە نێوان هەردوو بنەماڵەکەدا و توانیویانە شەڕەکە کۆنتڕۆل بکەن و ئێستا بارودۆخی ناوچەکە ئارامە.