فیفا له‌سه‌ر چی بنه‌مایه‌ك ریزبه‌ندی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان دیاریی ده‌كات؟
شێوازی دانانی خاڵ بۆ ریزبه‌ندی مانگانه‌ی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان هه‌میشه پرسیاری زۆری له لایه‌ن هه‌وادارانی تۆپی پێی له‌سه‌ر چۆنێتی دانانی ئه‌و خاڵانه وروژاندووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 6 ئۆكتۆبه‌ری 2022، فیفا ریزبه‌ندی نوێی مانگانه‌ی بۆ باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان بڵاوكرده‌وه كه تێیدا به‌رازیل به كۆكردنه‌وه‌ی 1841 خاڵ لوتكه‌ی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا به‌لجیكا به 1816 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت.
فیفا دانانی خاڵ بۆ هه‌ڵبژارده‌كان به گوێره‌ی به‌شداریكردنیان له پاڵه‌وانێتیه‌كان ده‌بێت له‌گه‌ڵ چه‌ند پێوه‌رێكی دیكه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیاد و كه‌می خاڵه‌كان ده‌بێت.
هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك یارییه‌ك بباته‌وه 3 خاڵ وه‌رده‌گرێت، له حاڵه‌تی یه‌كسانبوون یه‌ك خاڵه و دۆڕاو هیچ خاڵێك وه‌رناگرێت.
چه‌ند پێوه‌رێكی دیكه بۆ دانانی خاڵه‌كان
ـ یارییه دۆستانه‌كان یان پاڵه‌وانێتییه بچووكه‌كان 1 خاڵی پێده‌درێت.
ـ یارییه‌كانی پاڵاوتنی گه‌یشتن به مۆندیال و پاڵه‌وانێتیه كیشوه‌ره‌كان 2.5 دوو خاڵ و نیوه‌ی بۆ زیاد ده‌كرێت.
ـ براوه‌ی یارییه‌كانی كۆتایی كیشوه‌ره‌كان و ئه‌ورووپا و ئاسیا 3 خاڵ وه‌رده‌گرێت.
ـ براوه‌ی یارییه‌كانی جامی جیهانی 4 خاڵی پێده‌درێت.
هێزی كێشوه‌ره‌كان
هه‌ڵبژارده‌كان به گوێره‌ی ئاستبه‌رزی كیشوه‌ره‌كان خاڵه‌كانیان وه‌رده‌گرن، به‌پێی ئه‌م پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه.
ـ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا 0.99 خاڵ
ـ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور: 1 خاڵ
ـ فیدراسیۆنی ئه‌مریكای باكوور و ناوه‌راست و كاریبی 0.85 خاڵ
ـ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا: 0.85 خاڵ
ـ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌فریقیا 0.85 خاڵ
فیفا بۆ دانانی خاڵه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای گرینگی یارییه‌كان، هێزی تیپی ركابه‌ر و هێز كیشوه‌ره‌كان.