کوردستان24 ناسنامەی دوو کوژراوەکەی هەریر ئاشکرادەکات
K24 - هەولێر:
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە ناحیەی هەریری سەربە قەزای شەقڵاوە، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نێوان دوو بنەماڵە شەڕ و پێکدادان دروستبوو، دایك و کوڕێک بەناوەکانی (مستەفا یوسف و ئەمینە کەریم) کوژران.
بە گوێرەی زانیارییەکان، شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی نێوان دوو بنەماڵەی ناحیەی هەریر دروستبووە و لەئاکامدا، (مستەفا یوسف و ئەمینە کەریم) کوژراون و دوو هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەك لە ناحیەی هەریر بە کوردستان24ـی راگەیاند، هێزە ئەمنییەکان هاتوونەتە نێوان هەردوو بنەماڵەکەدا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی شەڕەکە و ئارامکردنەوەی دۆخەکە دەدەن.