بۆ یه‌كه‌مجار راستیه‌كان له باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی كریستیانۆ به بایرن میونشن ئاشكرا ده‌بێت
به‌رپرسێكی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا نایشارێته‌وه ئه‌وان گفتووگۆیان له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 6 ئۆكتۆبه‌ری 2022، ئۆلیڤه‌ر كان سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ی بایرن میونشن له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان ویستوویانه كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازنه‌وه.
ئۆلیڤه‌ر كان گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی بایرن میونشن ده‌شڵێت: ئێمه له سه‌ره‌تای هاوینی ئه‌مساڵ باسمان له ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی كرده‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ئه‌گه‌ر هاتبایه بایرن ده‌بووه زیادكردنێكی گه‌وره بۆ خوله‌كانی ئه‌ڵمانیا، چونكه كریستیانۆ ده‌بووه فاكته‌رێكی گه‌وره و كاریگه‌ر بۆ سه‌رنجڕاكێشانی بۆندزلیگا، چونكه ئه‌و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ئه‌ستێره‌كانی ده‌یه‌ی رابردوو، به‌ڵام له كۆتایی دا بیرۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ بۆ بایرن میونشن ره‌تكرایه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به دۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێت و به ته‌واوه‌تی له لایه‌ن راهێنه‌ره‌وه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دوورخراوه‌ته‌وه و ئه‌م هاوینه‌ش هه‌وڵی دا یانه‌كه جێبهێڵێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له هه‌ڵبژاردنی یانه‌یه‌ك به خواستی خۆی.