زاخارۆڤا: بۆ دانانی ئاستی نرخی نه‌وت وه‌ڵاممان ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا رایگه‌یاند، رووسیا له به‌رانبه‌ر دانانی ئاستێك بۆ نرخی نه‌وت، وه‌ڵامی خۆی هه‌یه و هه‌نارده‌ی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌یه‌وێت هاوكاریان بكات گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، زاخارۆڤا باسی له گه‌ڵاڵه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی جی حه‌وت كرد، كه ده‌یانه‌وێت ئاستی نرخی نه‌وتی رووسیا سنووردار بكه‌ن و گوتی: وه‌ڵامی رووسیا ئه‌وه‌یه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاماده‌ن هاوكار بن له‌گه‌ڵ رووسیا ئاسایی ده‌بێت.
پێشتر سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن رایگه‌یاندبوو، خۆرئاواییه‌كان ده‌یانه‌وێت سنوورێك بۆ نرخی سه‌رچاوه‌كانی وزه و هه‌نارده‌ی وزه‌ی رووسیا دابنێن، ئه‌و كاته رووسیا هیچ شتێك هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ناكات، ئه‌گه‌ر بزانێت پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌یه‌تی.
سه‌رچاوه: RT