له‌ چالاكییه‌كی دیموكراسیدا مه‌سرور بارزانی وه‌ڵامی پرسیاری ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌داته‌وه‌

له‌ چالاكییه‌كی دیموكراسیدا مه‌سرور بارزانی وه‌ڵامی پرسیاری ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌داته‌وه‌
له‌ چالاكییه‌كی دیموكراسیدا مه‌سرور بارزانی وه‌ڵامی پرسیاری ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌داته‌وه‌

K24 - هەولێر:

بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکی دیموکراسییانە، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بۆ "گفتوگۆكردن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان" بانگهێشتده‌كرێن.

بەشداربووان دەرفەتی ئەوەیان بۆ ده‌ره‌خسێت ئازادانە و  بەپێی خواستی خۆیان پرسیار لە سەرۆکوەزیران بکەن.

بۆ دڵنیابوون لەوەی کە  سەرۆکوەزیران لە بەرامبەر هاووڵاتییاندا خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت، به‌شداربووان  لە کەسانی جۆراوجۆر لە هەڵوێست و بیروڕای سیاسی جیاواز پێکهاتوون.

له‌لایه‌ن دامەزراوەیەکی  سەربەخۆوه،‌ ئەرکی دەستنیشانکردنی بەشداربووان بۆ ئه‌و گفتوگۆیه‌ لە ئەستۆ گیراوه‌، كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی هه‌ینی كاتژمێر 7:00ـی ئیواره‌ به‌كاتی هه‌ولێر له‌ شاشه‌ی كوردستان24 په‌خشبكرێت.

پێشتریش مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ چه‌ندین گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان و قوتابیان به‌شداربووه‌،‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌ پرسیار و تێڕوانینه‌كان خراونه‌ته‌ڕوو.

675
657