يارمه‌تيدانى حزبوڵڵا ده‌بێته‌ كێشه‌ بۆ ئێران

گوتەبێژێكی كۆشكی سپی رايگه‌ياند، پشتیوانییەكانی ئێران لە حزبوڵڵای لوبنان وادەكات گرفتەكانی بەردەم ئێران بۆ پەیوەستبوون بە بازاڕەكانی جیھان بەردەوام بن.

K24 – هه‌ولێر:

گوتەبێژێكی كۆشكی سپی رايگه‌ياند، پشتیوانییەكانی ئێران لە حزبوڵڵای لوبنان وادەكات گرفتەكانی بەردەم ئێران بۆ پەیوەستبوون بە بازاڕەكانی جیھان بەردەوام بن.

ئەریك شوڵتز یاریدەدەری پەیوەندییەكانی كۆشكی سپی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە بەردەوام داوامان لە ئێران كردووە یارمەتی حزبوڵڵای لوبنان نەدات، چونكە لای ئەمریكا رێكخراوەیەكی تیرۆریستییە.

شوڵتر ئاشكرایكرد، ئێران لە یارمەتیدانی حزبوڵڵا بەردەوامە، ھەربۆیە گەمارۆكان لەسەری بەردەوام دەبن و گرفتەكانی بۆ پەیوەستبوون بە بازاڕەكانی جیھان ھەر دەمێنن.