ئەمهریکا کوشتنی بەرپرسێکی داعشی راگەیاند

K24 - هەولێر:
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمهریکا، لە راگەیهندراوێکدا ئاشکرایکرد، هێزەکانی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمهریکا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، لەنزیک قامیشلۆ بەرپرسێکی داعشیان بەناوی راکان واحید شامری کوشتووە، کە قاچاخچییەتی چەک و گواستنەوەی چەکداری بۆ پاڵپشتی لە ئۆپەراسیۆنەکانی داعش ئەنجامداوە.
جەختیشیکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەیاندا یاریدەدەرێکی ئەو بەرپرسەی داعش برینداربووە و دوو یاریدەدەری دیکەشی لەلایەن هێزەکانی ئەمهریکاوە دەستگیرکراون.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، هیچ سەربازێکی ئەمهریکا و هاووڵاتی سڤیل لە ئۆپەراسیۆنەکەدا نەبوونەتە قوربانی و هیچ زیانیش بەر کەرەستەی سەربازی هێزەکانی ئەمهریکا نەکەوتووە.