كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له كه‌ركووك راگه‌یه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی له كه‌ركووك راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقیدا هاتووه: له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی بێوێنه‌دا، تیرۆریست ئه‌بو مسته‌فا جێگری سه‌ربازی كه‌رتی كه‌ركووك و دوو له هاوه‌ڵانی، به هاوكاری له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كوژران.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌ناو خانووێكدا له وادی زغیتۆن له پارێزگای كه‌ركووكدا بووه و له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه كراونه‌ته ئامانج.