بلینکن: وەڵامی سعوودیە دەدەینەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەنتۆنی بلینکن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەنتۆنی بلینکن

K24 – هەولێر:

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەنتۆنی بلینکن رایگەیاند، ئەمەریکا رێکاری پێویست وەک وەڵام دژی سعوودیە دەگرێتە بەر، دوای بڕیاری کەمکردنەوەی بڕی هەناردەی نەوتی ئۆپک پلەس.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بلینکن گوتی: لە بارەی پەیوەندی داهاتوومان لەگەڵ سعوودیە، ئێمە ژمارەیەک رێککار دەگرینەبەر، بە ڕا گۆڕینەوە لەگەڵ کۆنگرێس. بێگومان ئێمە شتێک ناکەین دژ بێت لەگەڵ بەرژەوەندییەکانمان.

ئەم قسانەی بلینکن دوای ئەوە دێت کە ئۆپک پڵەس بڕیاری دا ڕۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت کەم بکاتەوە. ئەم بڕیارە لە نۆڤەمبەری داهاتوو تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت.

ئۆپک پڵەس ڕایگەیاندووە، هۆکاری دەرچوونی بڕیارەکە بۆ نادیاری ڕەوشی ئابووری لە جیهاندا دەگەڕێتەوە.

لە لایەن خۆیەوە، سەرۆکی ئەمەریکا، جۆی بایدن بڕیارەکەی بە کورتبینانە و هیوا بڕ وەسف کرد. گوتیشی: ئیدارەکەم لەگەڵ کۆنگرێس وتووێژ دەکات لە بارەی ئامراز و ئیمکانیەتی کەمکردنەوەی توانای ئۆپک لە بواری دیاریکردنی نرخی وزە.