خه‌بات.. كۆمپانیایه‌ك 300 دره‌خت ده‌بڕێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له گوندی مه‌لا عومه‌ری سه‌ر به قه‌زای خه‌بات، كۆمپانیایه‌كی بواری (چه‌و و لم)، سه‌دان دره‌خت ده‌بڕێته‌وه، كه چه‌ندین ساڵه خزمه‌ت ده‌كرێن.
په‌یامنێری كوردستان24 له هه‌ولێر رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی هێڵی كاره‌با بۆ پڕۆژه‌یه‌كی چه‌و و لم رابكێشرێت، كۆمپانیایه‌ك 300 دره‌خت له گوندی مه‌لا عومه‌ری سه‌ر به سنووری قه‌زای خه‌بات ده‌بڕێته‌وه و دوای ئاگاداربوونه‌وه‌ی دانیشتوانی گونده‌كه، ده‌ستیانكرد به رێگریكردن له تیمه‌كه، كه نیازبوون چه‌ندین كیلۆمه‌تر له‌و دره‌ختانه ببڕنه‌وه.
یه‌كێك له دانیشتوانی گوندی مه‌لا عومه‌ر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌و دره‌ختانه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 20 ساڵ ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به بڕینه‌وه‌ی ئه‌و دره‌ختانه، كاره‌ساتی ژینگه‌یی روو له‌و ناوچه‌یه ده‌كات، چونكه زۆرترین كۆمپانیای پیشه‌سازی و بواره‌كانی وزه و نه‌وت له‌و سنووره كار ده‌كه‌ن، ئه‌و دارانه بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه سوودی زۆریان هه‌بوو.