كاڤانی دوای پێنج ساڵ نهێنییه‌ك له باره‌ی ریمۆنتادایه‌كه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات

ئیدینسۆن كاڤانی هێرشبه‌ری ئۆروگوایی دوای پێنج ساڵ نهێنییه‌ك له باره‌ی رێمۆنتادایه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌سه‌ر پاریس سانجێرماندا ئاشكرا ده‌كات.
ئیدینسۆن كاڤانی كه پێشتر بۆ ماوه‌ی 6 وه‌رز یاریی بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان كردووه و 200 گۆڵی بۆ ئه‌و یانه‌یه تۆمار كردووه له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: له دوای ریمۆنتادایه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌سه‌ر پاریس سانجێرمان راسته‌وخۆ چوومه لای پزیشكی ده‌روونی، چونكه به‌رگه‌ی ئه‌و رووداوه‌م نه‌گرت و هه‌ستم كرد نه‌خۆشم.
كاڤانی هێرشبه‌ری نوێی یانه‌ی ڤالێنسیا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه گه‌ڕانه‌وه‌ی بارسێلۆنا له‌وپه‌ڕی بێهیواییه‌وه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر من دروست كرد.
كاڤانی ده‌شڵێت: راسته یارییه‌كی تۆپی پێ بوو، به‌ڵام لایه‌نی ده‌روونی منی وێران كرد، دوای یارییه‌كه نیشانه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ و نه‌خۆشی له‌سه‌ر من به‌دیار كه‌وت و ئاره‌قه‌ی ساردم ده‌كرد و پێش خه‌وتنیش سه‌رم ده‌سوڕا و نه‌ده‌وێرام بخه‌وم، له‌خۆم ده‌رپرسی: ئایا من نه‌خۆشم؟.
دوای ئه‌م نیشانانه چوومه له پزیشكی ده‌روونی پاریس سانجێرمان و پێی گوتم: ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر تۆ دا هاتووه به‌سه‌ر به‌شێك له یاریزانه‌كانی دیكه‌ی پاریس داهاتووه و شتێكی سرووشتییه و مرۆڤ زۆرجار تووشی ئه‌و گرێ ده‌روونییانه ده‌بێته‌وه.
له رۆژی 14 شووپاتی 2017 له یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی پاریس به چوار گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا.
دوای 24 رۆژ یاریی گه‌ڕانه‌وه له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌ڕێوه‌چوو، له‌و یارییه‌دا سێرجی رۆبێرتۆ له چركه‌ی كۆتایی و به‌دیاریكراوی له خوله‌كی 95ـی یارییه‌كه گۆڵی شه‌شه‌می بارسێلۆنای كرد و گه‌وره‌ترین ریمۆنتادای مێژووییان به‌سه‌ر پاریس دا كرد، له‌و یارییه‌دا پاریس ته‌نیا یه‌ك گۆڵی كرد ئه‌ویش كاڤانی له خولكی 62 تۆماری كرد.
