بایدن: پوتن گاڵته ناكات كه ده‌ڵێ چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كارده‌هێنم
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكی رووسیا له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ناووكی له ئۆكرانیا، مرۆڤایه‌تی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له مه‌راسیمی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری له نیویۆركه‌وه رایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا گاڵته ناكات، كاتێك باس له به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كات.
بایدن راشیگه‌یاند، له ماوه‌ی نێوان 14 تا 28ـی ئۆكتۆبه‌ری 1962، مووشه‌كه‌كانی كوبا ترسی له‌نێو وڵاتاندا دروستكردبوو، كه مه‌ترسی دروستبوونی جه‌نگی ئه‌تۆمی لێده‌كرا، كاتێك فڕۆكه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێگه مووشه‌كییه‌كانی یه‌كێتی سۆڤییه‌تییان له كوبا وێنه‌گرتبوو، كه له لێواری كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دانرابوون.
بایدن روونیشیكرده‌وه، پوتن گاڵته ناكات كاتێك ده‌ڵێت: "چه‌كی ئه‌تۆمی و بایلۆژی له ئۆكرانیا به‌كارده‌هێنم"، چونكه سوپاكه‌ی لاوازه.
پێشتریش ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاندبوو، ئه‌وانه‌ی بیانه‌وێت رووسیا وێران بكه‌ن، هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌به‌رامبه‌ریاندا كراوه ده‌بێت، كه پسپۆران پێیان وایه ره‌نگه چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنرێت.