ئایا كامێراكانی تیژڕه‌وی نێوان رێگه‌ی سلێمانی - دوكان لێكراونه‌ته‌وه؟
K24 - هه‌ولێر:
كامێراكانی چاودێری تیژڕه‌وی نێوان پارێزگای سلێمانی و قه‌زای دوكان لێكرانه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌یینی 7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی دوكان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كامێراكانی چاودێری تیژڕه‌وی نێوان پارێزگای سلێمانی و قه‌زای دوكان لێكراونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی لێكردنه‌وه‌ی كامێركانی تیژڕه‌وی شیروان حەسەن، پارێزەری ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كامێراكانی داناوه بە کوردستان٢٤ی راگەیاند، لێکردنەوەی کامێراکان تەنها بۆ ئەوەیە چاک بکرێنەوە و دواتر داده‌ندرێنه‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه له‌دوای ئه‌وه دێت له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین جار ته‌قه له كامێراكانی چاودێری تیژڕه‌وی له سه‌ر رێگه‌ی سلێمانی - دوكان كراوه.
رۆژی دووشەممە (3ی تشرینی یەکەمی 2022) لاوەند فەرەیدوون، پارێزەری کۆمپانیای ئێرلی فیوچەر، کە خاوەنی کامێراکانی تیژڕه‌وییە بە کوردستان 24ـی راگەیاند، کاتژمێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆ ئاگادارکراوەنەوە لەوەی چەند گولـلـه‌یه‌ك نراوە بە کامێراکانی تیژڕەوییەوە لەسەر رێگای سلێمانی – دوکان، ئەوەش زیانی بە کامێراکان گەیاندووە، بۆیە جارێکی دیکە سکاڵا تۆمار دەکەن.
لاوەند فەرەیدون دەڵێت، "ئێمە نازانین کێ تەقە لە کامێراکان دەکات، بەڵام کۆمەڵێک دەنگۆ بڵاوکراوەتەوە و باس لەوە دەکرێت، کە ئەو کامێرایانە دەبنە هۆی رووتاندنەوەی گیرفانی خەڵک، بەڵام لە راستیدا وانییە، ئەو کامێرایانە وا دەکەن شۆفێران پابەندی یاساکانی هاتووچۆ و خێرایی دیاریکراو بن لەسەر شەقامەکان و ژیانیان پارێزراوبێت".