دوو كه‌س به تۆمه‌تی كوشتنی هاوكار جاف ده‌ستگیركران
k24 - هه‌ولێر:
ئاسایشی هه‌ولێر دوو هاووڵاتی به تۆمه‌تی تیرۆركردنی هاوكار جاف، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌ستگیركرد.
ئاسایشی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی دژه تیرۆر و ئاسایش له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی یه‌كێتی له هه‌ولێر دوو هاووڵاتیی به تۆمه‌تی كوشتنی هاوكار عه‌بدوڵڵا ره‌سووڵ، ئه‌فسه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركران.
ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی شاری هه‌ولێر له‌رێگه‌ی بۆمبی لكێندراوه‌وه ئۆتۆمبێلی هاوكار عه‌بدوڵڵا ره‌سووڵ، ئه‌فسه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ته‌قێندرایه‌وه، به‌وهۆیه‌وه ناوبراو گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سوكاری دیكه‌ی برینداربوون.
له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه‌وه، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان زۆر بە توندی ئەم کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە سەرکۆنە دەکات و، لێکۆڵینەوەکان لەو باره‌یه‌وه دەستپێکردووە و بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ لە ماوەی رابردوودا بەهۆی ناکۆکی و ململانێیەکانی ناو دەزگای زانیاری ئەرکەکەی خۆی گواستبوویەوە بۆ شاری هەولێر.
له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، لە رێگەی دوو بۆمبی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هاوکار عەبدوڵڵا رەسووڵ شه‌هیدكرا، هاوکات چوار سەرنشین کە لە هاوسەرەکەی و دوو منداڵی و خوشکێکی پێک هاتبوون برینداربوون.