ئەڵمانیا مانەوەی سەربازەکانی لە هه‌رێمی کوردستان درێژکردەوە
K24 - هه‌ولێر:
ئەڵمانیا ئەرکی راوێژکارە سەربازییەکانی بۆ ساڵێکی دیکە لە هەرێمی کوردستان درێژکردەوە.
حکومەتی ئەڵمانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا درێژکردنەوەی کار و ئەرکی راوێژکارە سەربازییەکانی لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵێکی دیکە راگه‌یاند و بڕیاریشە لە داهاتوودا ژمارەی سەربازەکانی زیاتر بکات.
بەگوێرەی بڕیارەکە راوێژکارە ئەڵمانییەکان تاوەکو 23ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023 لە ئەرکەكانیان لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن، کە ئەرکیان لە شەڕی تیرۆر، سەقامگیری ئاسایش و هاوکاری پزیشکی پێکهاتووە.
ئه‌م بڕیاره له كاتێكدایه، رۆژی پێنجشه‌ممه 6ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، فه‌ریق روكن عیسا عوزێر، سه‌رۆك ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان له‌هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه، تێیدا بڕیار له‌سه‌ر هاوكاریكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه درا.
بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تەندروستی پێشمەرگە، شاندی سەربازی ئەڵمانیا دووپاتیانکردەوە، کە بەردەوام دەبن لە هاوکاری و هەماهەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە.