سەرۆك بارزانی په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی محه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ر (د.خ.)، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (8ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر)ـی 2022، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی محه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ر (د.خ.) په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه و به‌وبۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م موسوڵمانی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و جیهان ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه: له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا لە خودای گەورە داواكارم ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و رەحمەت به رووی گه‌لی كوردستان، گه‌لانی عێراق و ناوچه‌كه بكاته‌وه و ئاشتی و مرۆڤدۆستی سەرانسەری جیهان و ناوچەكەمان بگرێتەوە.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: لە یەزدانی مەزن دەخوازم فەرهەنگی پێكەوەژیان، برایەتی و تەبایی لەناو گەلەكەماندا قووڵتر و فراوانتر ببێت.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی:
پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن، حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی له هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان ده‌كه‌م.
له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا لە خودای گەورە داواكارم ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و ڕەحمەت به ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی عێراق و ناوچه‌كه بكاته‌وه و ئاشتی و مرۆڤدۆستی سەرانسەری جیهان و ناوچەكەمان بگرێتەوە.
هەروەها لە یەزدانی مەزن دەخوازم فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی لەناو گەلەكەماندا قووڵتر و فراوانتر ببێت.
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته
مسعود بارزانی
8ی تشرینی یەكەمی 2022