په‌یامی قوباد تاڵه‌بانی به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام
K24 - هه‌ولێر:
قوباد تاڵەبانی لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکات بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی محه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ر (د.خ.)، پێغەمبەری ئیسلام.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (8ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر)ـی 2022، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لەموسڵمانان كرد بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی محه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ر (د.خ.)، پێغەمبەری ئیسلام و ده‌ڵێت: ئومێدەوارم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و، گەلەکەمان بخاتە سەر شاڕێی یەکڕیزی، تەبایی، لێبوردەیی و یەکگوتاریی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لەپێناو بەدیهێنانی مافەکانماندا.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (محمد) دروودی خوای لەسەر بێت، پیرۆزبایی لە مسوڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم، ئومێدەوارم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر‌و خۆشی و گەلەکەمان بخاتە سەر شاڕێی یەکڕیزی و تەبایی و لێبوردەیی و یەکگوتاریی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لەپێناو بەدیهێنانی مافەکانماندا.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران