بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی دیداری "پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" بەڕێوەدەچێت

K24 - هه‌ولێر:
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیداری "پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، لە هەولێر دەستیپێکرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (8ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر)ـی 2022، دیداری "پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان" كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌ره‌نسی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆی سۆان له شاری هه‌ولێر رێكخراوه، كاتژمیر 9:00ـی به‌یانی به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
له دیداره‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به گه‌لی كورد و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌كه له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د.عادل باخه‌وان، به‌رپرسی ناوه‌ندی لێكۆڵێنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق، د.شێروان شه‌ریف، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و چه‌ند به‌شداربوویه‌كی دیكه تاوتوێده‌كرێن.