كوردستان24 ساتی ده‌ستگیركردنی هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی كوشتنی هاوكار جاف بڵاوده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
كوردستان24 پاش كه‌مێكی دیكه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی ده‌ستگیركردنی هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی كوشتنی هاوكار جاف، ئه‌فسه‌ر له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه.
رۆژی هه‌یینی 7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، ئاسایشی هه‌ولێر دوو هاووڵاتی به تۆمه‌تی تیرۆركردنی هاوكار جاف، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌ستگیركرد.
ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی دژه تیرۆر و ئاسایش له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی یه‌كێتی له هه‌ولێر دوو هاووڵاتیی به تۆمه‌تی كوشتنی هاوكار عه‌بدوڵڵا ره‌سووڵ، ئه‌فسه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركران.
رۆژی هه‌یینی 7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، له گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی شاری هه‌ولێر له‌رێگه‌ی بۆمبی لكێندراوه‌وه ئۆتۆمبێلی هاوكار عه‌بدوڵڵا ره‌سووڵ، ئه‌فسه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ته‌قێندرایه‌وه، به‌وهۆیه‌وه ناوبراو گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سوكاری دیكه‌ی برینداربوون.