سوپای پاسداران نمایشێكی سه‌ربازی له سنووره ئاوییه‌كانی كه‌نداو ئه‌نجامدا
K24 – هه‌ولێر:
بۆ یادی كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كییان له شه‌ڕی ئێران – عێراق، سوپای پاسداران نمایشێكی سه‌ربازی له سنووره ئاوییه‌كانی كه‌نداو ئه‌نجامدا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 8ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران (به‌شی ده‌ریاوانی)، نمایشێكی سه‌ربازییان له سنووره ئاوییه‌كانی كه‌نداو ئه‌نجامدا.
نمایشه‌كه ناوی (ئیقتیدار) لێ‌نرا، به‌یادی كوژرانی (مه‌هده‌وی) كه فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران بوو و له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ له جه‌نگی عێراق – ئێران كوژرا.
شه‌ڕی (ئێران – عێراق) له‌ساڵی 1980 ده‌ستیپێكرد، تا 1988 به‌رده‌وام بوو، كه به‌هۆیه‌وه به‌سه‌دان هه‌زار سه‌ربازی ئێرانی و عێراقی كوژران و ملیۆنان كه‌سیش له‌سه‌ر سنووره‌كان ئاواره بوون، وێڕای به‌دیلگرتنی سه‌دان هه‌زار سه‌ربازی دیكه.