كیێڤ: مۆسكۆ له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌ر پردی كریمیا به‌رپرسه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، مۆسكۆ به‌رپرسی ته‌قینه‌وه‌ی پردی کریمیایه، کە 19 کیلۆمەتر درێژە و هەرێمی کریمیا بەرووسیا دەبەستێتەوە.
میخایلۆ بۆدۆلیاك راوێژكاری ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ر پردی كریمیا ده‌ستی رووسیای تێدایه.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ی كه له‌سه‌ر پردی كریمیا ته‌قییه‌وه، له‌به‌ری رووسیاوه هاتووه".
ده‌شڵێت: "پێویسته راستی رووداوه‌كه له رووسیاوه ببیستین، روون و ئاشكرایه كه رووسیا ده‌ستی له‌م رووداوه‌دا هه‌یه".
بەیانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 8ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، تەقینەوەیەک لەسەر پردی کریمیا کە رووسیا و هەرێمی کریمیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە روویدا، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا، بەشێکی پردەکە داڕماو، لە چرکەکانی یەکەمی رووداوەکە ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی رووسیا هاتووەتە سەرهێڵ و حکومەت و دەزگا پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد لەسەر رووداوەکە.