بۆچوونی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی په‌رله‌مان

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی عێراق، پێویسته عه‌قڵێكی دڵسۆز و خه‌مخۆر بۆ دانوستاندن هه‌بێت. له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانیش گوتی: "ئه‌مه كارێكی نایاساییه".
سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، درێژكردنه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان، نایاساییه و بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی یاساییش دروست نه‌بێت، پێویسته رێگه‌چاره‌یه‌كی یاسایی بدۆزرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: "هیچ كێشه‌یه‌ك بێ چاره‌سه‌ر نییه، ئه‌وانه‌ی له‌مجۆره بابه‌ته ده‌چنه پێشه‌وه، ده‌بێت خاوه‌ن عه‌قڵێكی دڵسۆز بن و توانای گفتوگۆیان هه‌بێت، به‌داخه‌وه ئێمه تۆزێ له‌و بابه‌ته‌دا هه‌ژارین".
له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی روونیكرده‌وه، ئه‌مه كارێكی نایاساییه و بۆ پینه‌ی بابه‌تێك ده‌كرێت، بۆشاییه‌ك دروست ده‌بیت، ناچارن ته‌واوی بكه‌ن.
وا بڕیاره سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، ئه‌نجامبدات.