له مووسڵ هێرشكرایه سهر سوپای توركیا
K24 – ههولێر:
به سێ مووشهك بنكهی سهربازی زێلكانی توركیا له شاری مووسڵ بۆردوومانكرا.
لهمبارهیهوه دژەتیرۆری کوردستان راگهیهندراوێكی بڵاویكردهوه، تێیدا هاتووه: ئەمشەو 8ـی تشرینی یەکەمی 2022، کاتژمێر 21:00، سێ مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆدەگرێت، کران.
ئاماژهی بهوهش كرد، مووشەکەکان لە ناوچەی شەلالات کە دەکەوێتە سنووری دەسەڵاتی عێراقی فیدراڵەوە ئاراستەی سەربازگەکە کراون، بەڵام نەگەیشتووهتە سەربازگەکە و سەنگەرەکانی پێشمەرگە و لەنێوان گوندەکانی فازڵییە و عومەرقامچی کەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.