وەزیری بەرگری ئیسرائیل: حزبوڵڵا هێرش بکاتە سەرمان لوبنان لەناودەبەین

وەزیری بەرگری ئیسرائیل، بینی گانتس
وەزیری بەرگری ئیسرائیل، بینی گانتس

K24 - هەولێر:

بینی گانتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، ئەگەر حزبوڵڵا هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، تەلئەبیب کاردانەوەی زۆر توندی دەبێت.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "ویك ئێند نیوز" گوتی" ئەگەر حزبوڵڵا ‌هەڵەیەك بکات و بەجۆرێك هێرشبکاتە سەر ئیسرائیل، ئەوا لوبنان هەڵدەوەشێنین".

بینی گانتس روونیشیکردەوە کە "رێککەوتنی غاز لەگەڵ لوبنان باشە و، هێشتا دەکرێت پێی بگەین، هاوکات سوپای ئیسرائیل ئامادەی هەموو گرژی و ئاڵۆزییەکە".

ئاماژەی بەوەشدا، ئیسرائیل ئامادەیە بگاتە رێککەوتنێك و سوورە لەسەر پاراستنی سەروەت و سامانەکەی.