گه‌نجێك به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه‌ ده‌كوژرێت

رووداوه‌كه‌ له‌ ئاكرێ روویداوه‌
ئەیوب حەمید
ئەیوب حەمید

K24 - هه‌ولێر:

به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه‌ گه‌نجێك به‌ناوی (ئه‌یوب حه‌مید) ته‌مه‌ن 32 ساڵ له‌ گوندی مام خه‌لیفه‌ی سنووری قه‌زای ئاكرێ كوژرا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، نزیكه‌ی كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوه‌ڕو به‌هۆی كیشه‌یه‌كی زه‌وی و زاره‌وه‌، شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌نێوان دوو هاووڵاتیی گوندی (مام خه‌لیفه‌)ـی سنووری ئاكرێ دروستبوو، به‌وهۆیه‌وه‌ گه‌نجێكی 32 ساڵ به‌ناوی (ئه‌یوب حه‌مید) گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ته‌رمی كوژراوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كراوه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌.