ئانچیلۆتی دوو یاریزانی بۆ چامپیۆنزلیگ دوورخسته‌وه

كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید لیستی یاریزانانی بۆ یاریی داهاتووی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر شاختار بڵاوكرده‌وه و دوو یاریزانی بانگهێشت نه‌كردووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 9 ئۆكتۆبه‌ری 2022، له‌سه‌ر پێگه‌ی ریال مه‌درید لیستێكی 23 یاریزانی بڵاوكراوه‌ته‌وه بۆ یارییه‌كه‌ی سێشه‌ممه له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر شاختار.
تیبۆ كۆرتوا گۆڵپارێزی به‌لجیكی ئه‌گه‌رچی له پێكانه‌كه‌ی چاكبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئانچیلۆتی بڕیاریداوه بۆ ئه‌م یارییه بانگهێشتی نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی بۆ یارییه‌كه‌ی 16ـی ئه‌م مانگه له كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ئاماده بێت.
دانی سیبایۆس ناوه‌راستكاری ریال مه‌درید ئه‌ویش بۆ ئه‌م یارییه بانگهێشت نه‌كراوه، كه‌ریم بێنزێمای هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك به‌هۆی پێكانه‌وه دابڕا، بۆ ئه‌م یارییه بانگهێشتكراوه.
یانه‌ی ریال مه‌درید له گه‌ڕی چواره‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له ئۆكراینا ده‌بێته میوانی یانه‌ی شاختار، یارییه‌كه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به ناوبژیوانی ئۆریل گرینفیڵدی ناوبژیوانی ئیسرائیلی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.