دوو ساڵ به‌سه‌ر واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال تێپه‌ڕده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
دوو ساڵ به‌سه‌ر واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال تێپه‌ڕده‌بێت و تاكو ئێستاش ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێنه‌كراوه.
ماجید شنگالی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24ی رایگه‌یاند، كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌ركه‌وتوونه‌بوو له جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال، له‌رووی كارگێری، ئه‌منی، سه‌ربازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هێزانه‌ی "به ناشه‌رعی له شنگالن" و له‌لایه‌ن په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێت، رێگری سه‌ره‌كیبوونه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه.
له (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2020)، رێككه‌وتننامه‌ی شنگال له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له شاری به‌غدا واژووكرا.
ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌كه، شه‌ش خاڵی له‌خۆگرتووه، كه باس له ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شنگال ده‌كات له‌رووی كارگێری، ئه‌منی و سیاسییه‌وه.
له خاڵی یه‌كه‌می رێككه‌وتننامه‌كه ئاماژه به هه‌ڵبژاردنی قایمقامی نوێ بۆ شنگال ده‌كات، له خاڵه‌كانی دووه‌م و سێیه‌م باس له ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كه ده‌كات كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه سه‌رپه‌رستی ده‌كرێـت و هێزێكی ئه‌منی 2500 كه‌سی له خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروستده‌كرێت.
له خاڵه‌كانی چواره‌م و پێنجه‌م باس له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه له شنگال ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هیچ كه‌سێكی سه‌ر به په‌كه‌كه نابێت له‌و هێزه ئه‌منییه‌دا دابمه‌زرێندرێت.
له خاڵی كۆتایی رێككه‌وتننامه‌كه‌شدا، جه‌خت له‌سه‌ر ئیداره‌دان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال كراوه، به هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی (3ی ئاب/ئۆگێستی 2014)، تیرۆریستانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر شنگال و جینۆسایدی ئێزدییه‌كانی شنگال و ناوچه‌كه‌یان كرد.
له‌و هێرشه‌دا، تیرۆریستانی داعش زیاتر له 6500 ئافره‌ت و منداڵی ئێزدییان رفاند و زیاتر له 350 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوون. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 2500 ئێزدیش تاكو ئێستا بێسه‌روشوێنن.
رۆژی 13ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2015)، له ئۆپراسیۆنێكی هێزه‌كانی پێشه‌مه‌رگه به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی، شنگالی له ده‌ست تیرۆریستانی داعش ئازادكرد.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، له چه‌ندین بۆنه‌ی جیاوازدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌ی شنگالی كردووه و له دواهه‌مین گوتاریدا له دیداری "پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" له رۆژی (8ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه كرده‌وه.
رۆژی (3ی ئاب/ئۆگێستی 2022)، له‌یادی هه‌شت ساڵه‌ی داگیركردنی شنگال له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه، ئالینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، و نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له دوو په‌یامی جیادا، داوای جێبه‌جێكردنی رێککەوتننامەی شنگالیان كرد.
قەزای شنگال نزیکەی 3000 كیلۆمه‌تر دووجایە و كه‌وتووه‌ته پارێزگای مووسڵ و 145 كیلۆمه‌تر لە ناوەندی ئەو شارەوە دوورە.
دەشتاییەکانی شنگال، بەشێکن لەو رووبەرە جوگرافییەی کە پێشتر بە سەبەتەی خۆراکی عێراق ناودەبرا و لەرووی کشتوکاڵيیەوە ناوچەیەکی زۆر گرنگە بەتایبەتی بۆ دانەوێلە و کشتوکاڵە دێمییەکان.
لەسەردەمی پاشایەتیدا و له‌ماوه‌ی كابینه‌كه‌ی نوری سەعیددا کە گەڵاڵەی بەنداوی مووسڵ کرا ئامانج لێی بەراوکردنی زەوییە کشتوکاڵیيەکانی قەزاکانی شنگال و تەلعەفەر بوو بەڵام دواتر و لەسەردەمی کۆماریدا دەرکەوت ئەو پرۆژەیە بۆ سوودی چەند گوند و ناوچەیەکی عەرەبین.
لە رووی کانزاییەوە، شنگال گرنگی گەورەی ئابووری ھەیە بەتایبەتی لەبوونی نەوت بە کاریگەری نزیکی لە کێلگە نەوتیەکانی عەین زالە و کەسکێ کە یەدەگێکی باشی نەوتیان تێدایە.
جگه له‌مه‌ش ئه‌و قه‌زايه بەناوبانگە بە بەرھەمی چیمەنتۆ و کارگەی چیمەنتۆی شنگال یەکێکە لە گەورەترین و باشترین کارگەکانی چیمەنتۆ لە تەواوی عێراقدا، بەڵام ژمارەی کرێکار و ھونەرییە شنگالیەکانی ناو ئەو کارگەیە ناگاتە 20%ی کارمەندانی ئەو کارگەیە، ئەوەش بۆ زیاتر پشتگوێخستنی ناوچەکە و بەعەرەبکردنی بووە.
ساڵی 1975 حکومەتی بەغدا زیاتر لە 150 گوندی چیای شنگال و دەوروبەری وێرانکرد و رایگواستن، به ئامانجی بچووکردنەوەی شنگالیش، بەعاج کە ھەڵکەوتووی 35 كیلۆمه‌تره لە باشووری شنگال و پێشتر گوندێکی بچووکبووه و چەند خێزانێکی عەرەبی لێدەژیا جیاکردەوە و کردیە قەزا و یەک لەسەر سێی رووبەری قەزای شنگال خرایه‌سه‌ر ئه‌و قەزا نوێیە و دواتریش ناحیەی قەیرەوان لە گوندێکی دیکەی عەرەبنشین دروستکرا.