وڵاتانی رۆژئاوا داوای پشتگیری عێراق ده‌كه‌ن بۆ بڕیارێك له‌دژی رووسیا
K24 – هه‌ولێر:
وڵاتانی رۆژئاوا داوا له عێراق ده‌كه‌ن پشتیوانی بڕیارێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكات سه‌باره‌ت به پرسی لكاندنی چوار هه‌رێمی ئۆكرانیا به رووسیاوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشممه (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌گه‌ڵ باڵیۆز و نوێنه‌رانی دیپلۆماسی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، كه‌نه‌دا و ژاپۆن له عێراق، باس له كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیكرا بۆ رێگریكردن له پاوانخوازییه‌كانی رووسیا له ئۆكرانیا.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی ئه‌و وڵاتانه له عێراق، داوایان له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه، پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ پرۆژه‌بڕیاری ئه‌مریكی-ژاپۆنی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سه‌باره‌ت به پرسی لكاندنی هه‌رێمه‌كانی خیرسۆن، زاپۆریژیا، لوهانسک و دۆنێتسک به رووسیاوه، ده‌رببڕێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی به‌غدا كرده‌وه له به‌رانبه‌ر جه‌نگی رووسیا له‌دژی ئۆكرانیا و رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تاوه دژی به‌كارهێنانی هێز و رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازییه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێ سیاسییه‌كان.
سه‌باره‌ت به داواكاری ئه‌و وڵاتانه‌ش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق تاووتوێی ده‌كات و له‌چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونی عێراق به په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ری ئاشتییانه، له هه‌وڵه‌كانی خۆیان به‌رده‌وامده‌بن له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی په‌یوه‌ندی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.