وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌لی كار راده‌گه‌یه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌لی كار بۆ توێژه‌رانی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 10 هەلی کار رادەگەیەنێت، بەشێوەی گرێبەست بۆ خانەی ئارام لە ناحیەی شۆڕش.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوو توێژەری دەروونی، دوو توێژەری کۆمەڵایەتی، چوار چاو‌دێر و دوو کارگوزاریان بۆ ئه‌و خانه‌یه پێویسته.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مه‌رجه پێشكه‌شكاران بۆ ئه‌و هه‌لی كارانه، دانیشتووی قەزای چمچەماڵ و ناحیەکانی بێت و هیچ كارێكی دیكه‌ی نه‌بێت.
هه‌روه‌ها پێشكه‌شكاران ده‌بێت له رەگەزی نێربن و مه‌رجی ته‌مه‌نیش بۆ توێژەران لەنێوان (24 بۆ 35) ساڵ بێت و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان هه‌بێت، بۆ چاودێران و كارگوزاران، له نێوان (24 بۆ 40) ساڵ بێت و بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی یان خوارتریان هه‌بێت.
فۆڕمی پێشكه‌شكردن لە باڵه‌خانه‌ی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ دەبێت و ماوه‌ی پێشكه‌شكردن، رۆژی دوو شەمە (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوەی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، واته تا كۆتایی دەوامی رۆژی پێنج شەمە (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022).