ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تێده‌په‌ڕێت
K24 – هه‌ولێر:
ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تێده‌په‌ڕێت و تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقیش سه‌ركه‌وتوونه‌بوون له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
له 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2021، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامدرا كه 3249 كاندید بۆ 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كێبڕكێیان كرد.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، زیاتر له 8 ملیۆن ده‌نگده‌ر له سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌شدارییان كرد، كه رێژه‌ی به‌شداریكردن به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌یشته 41%.
هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌پێی یاسایه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو. كه هه‌موو عێراقی به‌سه‌ر 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا دابه‌شكردبوو كه 8962 بنكه‌ی هه‌ڵبژاردنیشی له‌خۆگرتبوو.
دوای ئاشكراكردنی ده‌رئه‌نجامه‌كان، ره‌وتی سه‌در له شیعه‌كان و پارتی دیموكراتی كوردستان له هێزه كوردییه‌كان و هاوپه‌یمانی سیاده (عه‌زم و ته‌قه‌دوم) له سوننه‌كان زۆرینه‌ی كورسییه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا.
له هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، دوای هه‌ڵبژاردنی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له 7ی شوبات/فێبرایه‌ری 2022، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نه‌یتوانی رێژه‌ی یاسایی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
له 23ی ئادار/مارتی 2021، هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمان له‌نێوان ره‌وتی سه‌در، پارتی و هاوپه‌یمانی سیاده راگه‌یه‌ندرا، هه‌رچه‌نده له‌و ماوه‌یه‌دا 11 ده‌ستپێشخه‌ری پێشكه‌شكرا، به‌ڵام لایه‌نه‌كان سه‌ركه‌وتوونه‌بوون له گه‌یشتن به رێككه‌وتن.
تاوه‌كو له 12ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2022، ره‌وتی سه‌در كشانه‌وه‌ی خۆی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كاندیدكرد.
له 27ی ته‌مووز/یۆلیۆی 2022 خۆپیشاندان و ئاڵۆزییه‌كانی به‌غدا بۆ دژایه‌تیكردنی كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ستیپێكرد و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان كرد.
به‌هۆی ئه‌و توندوتیژییانه‌وه 30 خۆپیشانده‌ر كوژران و زیاتر له 700 كه‌سیتریش برینداربوون.
رۆژی (30ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای له لایه‌نگرانی كرد كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كان بهێنن و ناوچه‌ی سه‌وز چۆڵبكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نگرێكی سه‌در نه‌كشێته‌وه، ئه‌وا بێبه‌ریبوونی خۆی له ره‌وته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی 29ـی ئاب/ئۆگێستی 2022، موقته‌دا سه‌رد، لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و، ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
هه‌روه‌ها رۆژی (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، جارێكی دیكه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستی به دانیشتنه‌كانی كرده‌وه و موحسین مه‌نده‌لاوی به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژارد و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حه‌لبووسیشی له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌تكرده‌وه.