گرافیک.. رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال

K24 – هەولێر

هەرچەندە دوای رزگارکردنی شنگال لە دەستی داعش هەوڵەکان بەردەوام بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی خەڵکەکەی، بەڵام بەهۆی بوونی چەکدارە نایاساییەکان نەتوانراوە دۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە.

لە 1/10/2021، بە دەسپێشخەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان، رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال لە بەغدا واژۆ کرا، لە 9/10/2021 ناوەڕۆکی رێککەوتنە بۆ رایگشتی خرایەڕوو.

هۆکاری سەرەکی جێبەجێ نەکردنی رێککەوتننامەکە پابەند نەبوونی حکومەتی عێراق و بوونی چەکدارە نایاساییەکانە لە شنگال.